ئاریسا ئەوژەن خانمە ئەکتەری ناسراوی بەزمی
بەزم زنجیرەیەک وێنەی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئینستاگرام بڵاوبووەتەوە و هەزاران کەس سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی نیشانداوە.
ئاریسا زنجیرەیەک وێنەی خۆی لە کارێکی
مۆدێلدا بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرسامی هەزاران کەس لە هەودارانی و
وێنەکانیشی هەر زوو بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئینستاگرام بڵاوکرایەوە.
ئاریسا لە شاری سەقز لە دایکبووە لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان و زانکۆی لەبواری دیزاینی جلوبەرگدا تەواو کردووە.
ئاریسا هاوسەرگیری کردووە و دەیەوێت ئەو ڕووداوە
ناخۆشانەی بەسەر گەلی کورددا هاتووە لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە بیری خەڵک بباتەوە.