موژدێن لەسەر ئەندامی نێرینە وەڵامی ئەستێرە دەداتەوە

پاش ئەوەی ئەستێرە کەریم خانمە پێشکەشکاری کوردستان تی ڤی و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی، پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە قسەکردن لەسەر ئەندامی نێرینە هەرای نایەوە و خانمە گۆرانیبێژ موژدێن پێی دەڵێت "ناوگەڵخوز"

موژدێن لەپۆستێکیدا دەڵێت "ئەستێرە کەریم مرۆڤخواز نییە و ناوگەڵخوازە ئەو بەهۆی فیکری دەرونزانی من و فەلسەفەی ڕووتبوونەوەم لە کلیپی پاداشت ناودار دەکات" هەروەها باسی ئەندامی نێرینەی مێردەکەی ئەستێرە کەریم دەکات.
لە لایڤێکی نوێیدا، ئەستێرە کەریم کە بەشێک لە ڤیدیۆکەی کەتکراوە و بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە باس لە ئەندامی نێرینەی مرۆڤی کورد دەکات.
ئەستێرە کەریم باس لەو جنێوانە دەکات کە لەسەر قسەکانی ڕووبەری بووەتەوە و هەروەها باس لەوە دەکات قسەکانی بۆ خوار تەمەنی ١٨ ساڵ ناگونجێت، و دەڵێت کۆمەڵگای کوردی تەنها ١٠%ی تێگەیشتووە و ئەوانەی دیکە بە "بێ ئەدەب" ناودەبات.



AM:11:05:19/06/2017