لەم شارەی کوردستان کچێک لە گۆڕەکەی دەردەهێنرێت

دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر مردنیدا، داواکاری گشتی بڕیاریدا کە گۆڕی دلین کە کچێکی ٢٢ ساڵ بوو هەڵبدرێتەوە.

دلین ئەحمەد حەسەن دانیشتووی شاری دهۆک بوو ئەو لەماوەی ڕابردوودا کۆچی دوایی کرد و ماڵی هاوسەر و خەزوورانی باسیان لە خۆکوشتنی کرد بەهۆی خواردنی دەرمانی زۆرەوە، بەڵام کەسوکارەکەی دەڵین کە بەهۆی ئەشکەنجەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەوێ گیانی لەدەستداوە و ماوەی دوو مانگ دەبێت خێزانەکەی داوای هەڵدانەوەی گۆڕەکەیان کردووە.

لە ئێستادا داواکاری گششتی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی کردووە بۆ ئەوەی گۆڕەکەی هەلبدرێتەوە و تەشریح بۆ جەستەی بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی کە نەخۆشخانە بێ ئەوە ناتوانێت بەشێوەیەکی دڵنیاکەر هۆکاری مردنەکەی دیاری بکات.

دلین لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە و ڕۆژی ٢٩/١٢/٢٠١٦ لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستداوە.



AM:11:13:19/06/2017