پلاندانانی هەرێم: نیوە زیاتری دانیشتوانی هەرێم خواردنی پێویستیان دەستناكەوێت

وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێكمی كوردستان ئاشكرایدەكات بەهۆی قەیرانی داراییەوە نیوە زیاتری دانیشتوانی هەرێمی كوردستان وەك پێویست توانای دابینكردنی خۆراكی ڕۆژانەیان نیە.

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بە هاوكاری ڕێكخراوی جیهانی خۆراك (WFP) و دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق و هەردوو وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی كوردستان لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو ڕووپێویەكی بۆ دیاریكردنی ڕەوشی ئاسایشی خۆراك لە هەرێمی كوردستان كردووە و دەركەوتووە 59.4%ی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان توانای دابینكردنی خۆراكی ڕۆژانەیان نیە و 2.1%ی دانیشتوانیش بە زەحمەت خۆراكی ڕۆژانەیان پێ پەیدا ببێت.

سەبارەت بە ڕووپێویەكە سیروان ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە "بۆمان دەركەوتووە هەندێك خێزان لەجیاتی سێ ژەم دوو ژەم نان دەخۆن یان بۆ دابین كردنی خۆراك كەلوپەلی ناوماڵ دەفرۆشن".

بەپێی داتاكانی ڕووپێویەكە لەكۆی زیاتر لە 5 ملیۆن هاوڵاتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 3 ملیۆن هەزار كەس خۆراكی پێویستیان پێ دابین ناكرێت و زۆرترینی ئەو ڕێژەیەش بەر پارێزگای سلێمانی دەكەوێت دوای ئەو دهۆك و پاشان هەولێر دێت.





ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:37:19/06/2017