حکومەت کاتی راوەماسی پێشخست

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێک بڕیاریدا کە لەمەودوا دەتوانرێت راوە ماسی بکرێت.

لە بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و فێرتەنەری سەر بە وەزارەت کشوکاڵدا هاتووە '' بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە رێکەوتە لەگەڵ تەواوبونی ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی و لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بڕیاردرا بە رێگادان بە راوکردنی ماسی بەشێوازە رێگاپێدراوەکان لەرۆژی ٢٠/٦/٢٠١٧.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەموو ساڵێک لە سەرەتای هاتنی وەرزی بەهاردا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان ڕاوکردنی ماسی بەهەمووشێوەیەک قەدەغەدەکات بەهۆی ئەوەی ئەو چەند مانگە وەرزی گەرا دانانە لەلایەن ماسیەکانەوە.




PM:01:58:19/06/2017