بە فەرمی ئەم ڕۆژانە بە فەرمی لە هەرێمی کوردستان کرا بە پشوو

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند "10 رۆژ پشووی جەژنی رەمەزان دەبێت لە ناوەندەكانی خوێندن و بەشێك لە تاقیكردنەوەكان دەكەونە دوای جەژنی رەمەزان".


سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە كە 10 رۆژ دەكرێتە پشوو جەژنی رەمەزان, بۆیە دوو تاقیكردنەوە كراوە و رۆژی پێنج شەممە 22 حوزەیران تاقیكردنەوەیەكی تر دەكرێت و ئەوانی تر دەكەونە دوای جەژنی رەمەزان.


وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بە پێی خشتەی تاقیكردنەوەكان ئەو رۆژانەی كە دەكەونە رۆژانی پشوو ئەوا تاقیكردنەوەكەی دوادەخرێت بۆ رۆژی دواتر".

بەگوێرەی زانیارییەکانی پشووەکە لە ڕۆژی 23ی مانگەوە دەستپێدەکات و ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت.

PM:02:07:19/06/2017