لیستی مووچە بۆ پێدانی ئەم پارەیە ئامادە دەکرێت

وەزارەتی پەروەردە داوای ئامادەکردنی لیستی مووچەی هاندانی مانگی شووباتی مامۆستایان دەکات.

وەزارەتی پەروەردە داوا لە پەروەردەکانی سنوری سلێمانی دەکات، بەزووترین کات لیستی پارەی هاندانی مانگی شوبات بگەیەننە خەزێنەكان بەمەبەستی خەرج كردنی .

 شێركۆ سەعید بەرێوەبەری‌ ژمێریاری‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی‌ سلێمانی‌، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە" لەسەر داوا و ئاگاداركردنەوەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردەی‌ حكومەتی‌ هەرێم، داوامان لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی سنوری بەڕێوەبەرێتی گشتیمان دەكەین كە لیستی پارەی هاندانی مانگی شوباتی‌ مامۆستایان رەوانەی‌ گەنجینەكان بكەن".

بەرێوەبەری‌ ژمێریاری‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لیستەکە بەمەبەستی خەرج كردنی پارەكەیە، بەڵام وادەكەی‌ بەدیاریكراوی‌ نازانرێت.



PM:09:59:19/06/2017