حیزبێکی سیاسی کوردستان بەشداری ریفراندۆم ناکات

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی رایگەیاند" بەرەی تورکمانی بەشداری لەکۆمیتەی ریفراندۆم ناکات کە مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی دەکات".

ئایدن مەعروف ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند " بەرەی تورکمانی تائێستا نوێنەری خۆی دیاری نەکردووە و نوێنەریش بۆ کۆمیتەی ریفراندۆم دیاری ناکات، چونکە لەگەڵ ئەوە نین ریفراندۆم لەشاری کەرکووک ئەنجام بدرێت".
ئایدن مەعروف جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان لەگەڵ ریفراندۆمن لە سێ پارێزگاکەی کوردستان بەدەر لەکەرکووک، بەڵام لەئێستادا کاتەکە بە گونجاو نازانم بۆ ریفراندۆم.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی وتیشی" کەرکووک شارێکی تورکمانییە، پێویستە هەرێمێكی سەربەخۆ بێت".





AM:12:16:20/06/2017