كەیلان عەبدوڵا، خانمە پێشكەشكاری ناسراوی كەناڵی كورد ماكس پاش ئەوەی نەشتەرگەریەكی قورسی بۆكرا دەركەوتەوە.
مانگی ڕابردوو كەیلان تەندروستی تێكدەچێت و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی دەرەوەی وڵات دەكرێت نەشتەگەری بۆ دەكرێت، چونكە دوو گرێی هەبووەو پێویستی بە نەشتەرگەری بەپەلە هەبووە.
دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكەشی، كەیلان رایگەیاندووە، دۆخی تەندروستم زۆر خراپ بوو و توانای هیچم نەبوو، بەڵام بەپێی قسەكانی پزیشك بێت لە ئێستا باشترم و نەشتەرگەییەكەیش سەركەوتوو بووە.
كەیلان عەبدوڵا، خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، چەند ساڵێكە هاتووەتە باشووری كوردستان و چەندین بەرنامەی جیاوازی پێشكەش كردووە، ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی (خوانی ئێمە) بوو لە كەناڵی كوردماكس كە بینەرێكی زۆری هەبوو دواتر هەر لەو كەناڵەوە بەرنامەی (ماڵی ئێمە)ی پێشكەش دەكرد و ماوەی ساڵێكیشە لە شاشەكان دووركەوتۆتەوە.