سەیركردنی ماڵپەڕە سێكسیەكان ئەم مەترسیەی لەدوایە

هەندێك لە گەنجان بە تایبەتی هەرزەكاران لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەكەكانیانەوە تەماشای ماڵپەڕە وروژێنەرەكان دەكەن، بەڵام ئاگاداری ئەو زیانانە نین كە بەهۆی تەماشاكردنی ئەو فیلمانەوە پێیان دەگات.

لە توێژینەوەیەكی وردا ئاماژە بەوە كراوە سەردان كردنی سایتە وروژێنەرەكان ئەگەری وەستانی مۆبایل 4 هێندە زیاد دەكات، ئەویش لەبەر هاتنە ناوەوەی ڤایرۆسێكی زۆر بۆ مۆبایلەكەت كە رەنگە مۆبایلەكەت دژە ڤایرۆس یان ئەنتی ڤایرۆسی تێدا نەبێت، هەروەها بردنی زانیاری تایبەت بە خۆت بۆ نمونە ژمارەی تەلەفۆن و ئیمێڵەكەت كە ئەمە لە دواتردا كێشەت بۆ دروست دەكات.

هیۆ تۆمسۆن، شارەزای بواری سكیورتی مۆبایل ئاماژەی بەوە داوە لە كاتی سەردان كردنی ماڵپەڕە وروژێنەرەكان دەكەویتە جیهانێكی گەورە و قوڵەوە بۆیە ئەو ماڵپەرانە بۆ ئەوەی دووبارە سەردانیان بكەیتەوە پێویستیان بە كۆمەڵێك زانیاری وردی تۆ دەبێت بۆ ئەوەی بەردەوام لەگەڵیاندا بیت.



PM:01:22:21/06/2017