خانمە هونەرمەندێکی کورد: ٥٠٠ کوڕ لە هەفتەیەکدا داوای هاوسەرگیریان لێکردووم

خانمە هونەرمەندی کورد ناسلی ڕایگەیاندووە پاش ئەوەی گۆرانی بەسەر کوڕی هەولێری ووت لە ماوەی یەک هەفتەدا 500 نامەی هاوسەرگیری بۆ نێردراوە.


ناسلی، یەکێک بووە لە قوتابیەکانی هەڵکەوت زاهیر، بەڵام بە ستایلێکی جیاوازەوە دەرکەوت و پاش وتنی گۆرانی بەسەر کوڕی هەولێریدا ناوبانگی دەرکرد و دەڵێت (کە بە كوڕە هەولێری نەبێت شوو ناکات(.

ماڵپەڕی کورد میدیا بڵاویکردووەتەوە بەهۆی ئەو گۆرانیەشەوە ناسلی 500 نامەی هاوسەرگیری بۆ هات لەلایەن کوڕانی هەولێرەوە.

ئەو ماڵپەڕە بڵاویشی کردووەتەوە ناسلی، بەهۆی کێشەی خێزانیەوە دوورکەوتەوە لە کاری هونەری، لەئێستادا گەڕاوەتەوە وڵاتی سوید و لەگەڵ خێزانەكەی دەژی و لە بەشی فرۆشتنی جلوبەرگی مارکەی (H&M) کار دەکات.



PM:06:59:21/06/2017