ڤیدیۆ: رۆناڵدۆ سێ خاڵی بۆ پۆرتوگال بە دەستهێنا


لە جامی کیشوەرەکانی روسیای ٢٠١٧ لە گروپی یەکەم هەلبژاردەی پۆرتوگال بە لێهاتووی رۆناڵدۆ توانی سێ خاڵی گرنگ بە دەست بێنێت و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر توانی شکست بە روسیا بێنێت.

پۆرتوگال لە خێرایی لە خولەکی٩ ی گێمی یەکەم توانی گۆڵی پێشکەوتن لە لایەن رۆناڵدۆوە تۆمار بکات و تا کۆتایش یاریەکە بەو تاکە گۆڵە مایەوە.

ئێستا پۆرتوگال بە ٤ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و هەر ئەمشەو لە هەمان گروپ مەکسیک و نیوزلەندا بە یەک دەگەن.





PM:08:07:21/06/2017