ئەم وڵاتە ڤیزا لەسەر هەرێم هەڵدەگرێت

وڵاتی ئێران و عێراق بە هەرێمیشەوە ڤیزای وەرگرتنی لەسەر هاوڵاتیانی یەکتری هەڵگرت. 

سایتی دیپلۆماسیی ئێرانی لە هەواڵێکدا كه‌ لە چەند سەرچاوەیەکی حکوومەتی عێراقه‌وه‌ گواستوێتییەوە، گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئێران و عێراق لە ئارادایە بە مەبەستی هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاتوچۆی هاووڵاتیانی هەردوو وڵات و سەرچاوەکان هیوادارن لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو گفتوگۆیانە بگەنە ئەنجام.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەردوو لایەنی عێراقی و ئێرانی دەخوازن لانیکەم لەو مانگانەی کە زیارەتکارانی مەزهەبی سەردان دەکەن، پێدانی ڤیزا ڕابگیرێت و زیارەتکاران بتوانن بە بێ ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵاتدا هاتوچۆ بکەن. 
حکوومەتی عێراق پێشبینی کردووە کە گفتوگۆکان ئەنجامی ئەرێنی لێبکەوێتەوە و بگەنە ڕێککەوتن.



AM:10:34:23/06/2017