ئه‌خته‌ری سام ئاغا یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبون ده‌به‌خشێته به‌ڕِێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده
ئه‌خته‌ر عومه‌ری ساما ئاغا یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له یه‌كێك له پرۆژه‌كانی سلێمانی ده‌به‌خشێته به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده و جه‌لالی سام و ئاغا و بنه‌ماڵه‌كه‌شی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان دروست ده‌كه‌ن.
له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له سلێمانی به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئه‌خته‌ری سام ئاغا كه‌سایه‌تی سلێمانی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبونی خۆی له یه‌كێك له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبون به‌خشییه به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه تا له‌خزمه‌تكردنی زانست و نه‌وه‌ی نوێ سودی لێوه‌ربگرن.
له مه‌راسیمی ئیمزاكردنی به‌خشینه‌كه‌دا به‌رپرسانی په‌روه‌رده ستایشی هه‌ڵوێستی بنه‌ماڵه‌ی سام ئاغایان كرد كه هه‌رده‌م پشتیوانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و زانست بون و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیار وایه به‌منزیكانه به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی له‌گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی سلێمانی دابنرێت, كه تێچوه‌كه‌ی له‌لایه‌ن جه‌لالی سام ئاغا‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گیراوه و مه‌زه‌نده ده‌كرێت نزیكه‌ی 600 هه‌زار دۆلاری تێبچێت.
AM:10:46:23/06/2017