بەم هەینیە حکومەت ئەم پارەیە دەدات بە مامۆستایان

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رانیە بلآویکردەوە ئەمڕۆ هەینی ٢٣ ی حوزەیران کاتژمێر ١٠ پارەی هاندانی مامۆستایان دابەشدەکەن. 

هەرچەندە وا بڕیار بوو دابەشکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان بکەوێتە دوای جەژن، بەلآم پەروەردەی رانیە لەبەر ئەوەی رێوشوێنە ئیداریەکانیان تەواو کردووە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ دەست دەکات بە دابەشکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان.

هەروەها پەروەردەی ناوبراو داوا لە مامۆستایانی گرێبەستیش دەکەن کە لەهەمان کاتدا سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن تا ئەوانیش پارەی دانراویان پێبدرێت.



AM:11:31:23/06/2017