لە بری بەشە خۆراک هاوڵاتیانی هەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە

هاوڵاتیانی هەرێم لەبەرامبەر سەرجەم بەشە خۆراکی فەوتاوی مانگەکانی رابردوو، بەبڕە پارەیەک قەرەبوو دەکرێنەوە.

نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە" بڕیارە ھەموو ھاوڵاتییەک لەبەرامبەر فەوتانی بەشە خۆراکی ساڵی ڕابردوو، قەرەبوو بکرێتەوە، بەڵام بڕی قەرەبووەکە تا ئێستا لەلایەن بەغداوە دیارینەکراوە".

ئەو بەرپرسە دەشڵیت" بەراورد بەساڵی ڕابردوو کە بڕی 18 ھەزار دینار وەک قەرەبوو درایە ھەر ھاوڵاتییەک، ئەمساڵ بڕە پارەکە زیاتر دەبێت، چونکە ساڵی 2016  زیاتر لەشەش مانگ بەشە خۆراک نەدراوەتە ھاوڵاتیان".



AM:11:45:23/06/2017