ماڵپەڕێکی ناسراوی جیهانی کەشوهەوا پێشبینی دەکات لە رۆژانی جەژندا پلەی گەرمای بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە.
ماڵپەڕی http://www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئاماژە بۆ ئەو دەکات لە رۆژانی جەژندا کە لە یەک شەممەوە دەستپێدەکات پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان و ناوچەکەش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە رۆژانی جەژندا پلەی گەرمای لە نێوان ٢ پلە تا ٤ پلە لە ئێستا بەرزتردەبێتەوە.
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم پێشبینی دەکات رۆژی یەک شەممە ٢٥ ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.
لەم لینکەوە پلەی گەرمای رۆژانی
جەژن بخوێنەرەوە.