دوو پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی پێکەوە وازیان هێنا

هەریەکە لە شوان هەرکی و کاژین حەسەن کە دوو پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی بوون و هاوکات هاوسەری یەکترین وازیان لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی هێنا و لە مساڵیشدا زیاتر لە پێنج پێشکەشکاری ئەو کەناڵە وازی هێناوە.
شوان هەرکی پێشکەشکاری بەرنامەی ئاڕاستەکانی NRT و سەرنوسەری بەشی بادینی کەناڵەکە  بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "من و کاژین وازمان لە ئێن ئاڕتی هێناوە و بەهیچ شێوەیەک پلانی گەڕانەوەمان نیە بۆ ئەو کەناڵە". 
شوان وتیشی "لە ئێستادا هیچ قسەیەکمان نیە لەوبارەیەوە و لە داهاتوودا ڕونکردنەوە دەدەین". سەبارەت بە کاری داهاتویان ئاشکرایکرد چەند پێشنیارێکی نوێیان بۆهاتووە بۆ کارکردن و ماوەیەک پشوو دەدەن دواتر بڕیار دەدەن. 
شوان و کاژین پێشتریش پێکەوە چوونەتە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و بەر لەو کەناڵەش لە کەناڵی گەلی کوردستان وەک بێژەری هەواڵە بادینییەکان کاریانکردووە.
کاژین حەسەن پێشتر سەبارەت بە هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ شوان هەرکی وتبووی،  تەنها دوای یەک مانگ لەوەی شوان داوای لێدەکات هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت ڕازیم، بەڵام ئەو کاتەی دەیەوێت وا بڵێت مۆبایلەکەی شەحنی نابێت.
ئەو باس لەوە دەکات بەر لەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ شوانی هاوسەریدا بکات زۆر زۆر ڕقی لێی بووە و دەڵێت "جەژنان لە دەوام بە درگایەکی دیکەدا دەچوومە ژوورەوە بۆ ئەوەی نەیبینم و جەژنە پیرۆزەی لێبکەم، بەڵام دوای یەکتر ناسین هەستم کرد وانییە، هەوسەرگیرییەکەمان سوتفە بوو، کە بۆ هاوسەرگیری پێی وتم، داوامکرد یەک مانگ مۆڵەتم بداتێ بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە و دوای سێ مانگ هاوسەرگیریمان کرد".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت هەر لەم ساڵدا لە هەردوو کەناڵی ئێن  ئاڕ تی یەک و ئێن ئاڕ تی دوو زیاتر لە پێنج پێشکەشکاری دیاری کەناڵەکە وازیان لە کارەکانیان هێناوە و هەریەکەشی بۆ وازهێنانی هۆکارێکی هەبووە.




PM:02:12:23/06/2017