شاهۆ ئەمین باس لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکە دەکات

شاهۆ ئەمین پێشكەشكار و بێژەری دیاری ڕووداو لە گەشتی هەواڵەكانی کاتژمێر هەشتدا قسەی لەسەر ئۆتۆمبێلێک کرد کە لە هەولێر دروستکراوە و شێوازی قسەکردنەکەشی ڕای جیاوازی لەسەرە.


شاهۆ لە گەشتی هەواڵەكانی كاتژمێر هەشتدا دەڵێت "دوو گەنج لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێکیان دروستکردووە ڕەنگی زەردە و دوکەڵێکی زۆر دەکات بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێت بکەونە بەرچاو هەر سواریبە هەمووکەس سەیرت دەکات".

ئەمە جاری یەكەم نییە شاهۆ ئەمین بەو قسانەی لەسەر هەواڵەكان دەیكات دەبێتە جێگەی سەرنج و زۆركات قسەكانی كاردانەوەی لێ دەكەوێتەوە، لەسەر ئەم هەواڵەش زۆرێك ڕەخنەیان لێگرتووە كە ناكرێت پێشكەشكارێك بەو شێوەیە قسە بكات، بەڵام كەمیش نین ئەوانەی بەردەوام لەسەر ئەو قسانە ستایشی دەكەن.




PM:03:25:23/06/2017