كۆبوونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەمەکۆى سەرەکى بزووتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد.
کەمێک پێش ئیستا کۆبوونەوەکەی گۆڕان و یەکێتی دەستیپێکرد و ئەندامانی بەشدارى گۆڕان لە کۆبونەوەکە پێکهاتوون لە عومەر سەید عەلی، محەمەد تۆفیق ڕەحیم، عوسمان حاجی مەحمود، ساماڵ عەبدوڵا و ئیسماعیل نامیق، هەروەها ئەندامانى یەکێتیش پێکهاتوون لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، قادر حەمەجان ، ڕەفعەت عەبدوڵا و عیماد ئەحمەد.
زۆربەی چاودێران سیاسی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکلاییکەرەوە دەبێت، چونکە گۆڕان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی رێکەوتنامەی ١٧ ی ئایاری ٢٠١٦ دەکاتەوە.