سكرتێرى یه‌كێتى پیاوان ڕایگەیاند، ئه‌مساڵ له كوردستان 25
پیاو به‌هۆى سه‌ركۆنه‌كردنیان له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه خۆیان كوشتووه
بورهان عه‌لى، سكرتێرى یه‌كێتى پیاوانى كوردستان بە دواڕۆژی
وتووە، به‌پێى لیژنه‌ى تۆماركردن و به‌دواداچوونى كه‌یسه‌كان له رێكخراوه‌كه‌مان،
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو 15ى حوزه‌یرانى 2017 له سنورى كارى رێكخراوه‌كه‌مان
413 جۆرى سكاڵا و توندوتیژى له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان
تۆماركراوه.
ڕاشیگەیاندووە "له‌و ماوه‌یه‌دا 25 حاڵه‌تى خۆكوشتنى
پیاوان تۆماركراوه و جگه‌له‌وه‌ش دوو پیاویش له‌لایه‌ن ژنه‌كانیان به‌هاوكارى كه‌سانى
تر كوژراون".
ڕوونیشی کردووەتەوە، هۆكارى خۆكوشتنى ئه‌و پیاوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ قه‌یرانى دارایى، چونكه به‌ڕێوه‌بردنى خێزان له ئه‌ستۆى پیاودایه و كاتێكیش
ناتوانێ پێداویستى خێزانه‌كه‌ى دابینبكات، به‌هۆى ناهۆشیارى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه
روبه‌ڕووى لۆمه و شكاندن ده‌بێته‌وه، بۆیه زۆرجار پیاو په‌نا ده‌باته‌به‌ر
خۆكوشتن، ئه‌و لۆمهكردنهش هۆكارى خۆكوشتنهكهیه و توندوتیژییه.
ئاماژەی بەوەشکردووە قەیرانی دارایی هۆکار بووە بۆ زیادبوونی
توندوتیژی دژی پیاوان.