ژمارەیەک ڕۆشنبیر بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ: هەڕەشەکردن لەرۆژنامەنوسان راگرن

ژمارەیەک ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس لەسەر هەڕەشەکردن لە ڕۆژنامەنووس، سەرتیپ جەوهەر هاتنە دەنگ و ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و داوا دەکەن هەڕەشەکردن لە ڕۆژنامەنووسان ڕابگیرێت.

لەو ڕاگەیەندراوەدا کە ئیمزای ١٠ ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کوردی لەسەرە هاتووە ”دوێنێ سەرتیپ جەوهەر، رۆژنامەنوسی هاوکارمان لەسەر بڵاوکردنەوەی وتارێک لەلایەن هێزێکەوە بەناوی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە (کە نازانین بەئاگاداری ئەو بووە یان نا)، روبەڕوی هەڕەشەو هەوڵی رفاندن بوەتەوە، ئێمە بەهەمو شێوەیەک پەنا بردنە بەر ئەم جۆرە زەبروزەنگ‌و هەڵسوکەوتە لەلایەن هەر کەس‌و لایەنێکەوە بەرامبەر بەرۆژنامنوسان ئەنجام بدرێت مەحکوم دەکەین‌‌و پێمانوایە دەچێتە خانەی تاوان‌و هێرش کردنە سەر ئازادییەکان‌و پێشێلکردنی ماف‌و کەرامەتی مرۆڤەوە"

ئەو ڕۆشنبیرانە نیگەرانی خۆیان لەو ڕەفتارانە دەردەبڕن و دەڵێن "ئەوەی جێی نیگەرانی‌و توڕەیی‌ ئێمەیە، ئەم جۆرە چاوسورکردنەوەو زەبروزەنگە بەرامبەر بەئازادیی رادەبڕین لەپایتەختی هەرێمی کوردستاندا، لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت کە هەڵمەتێکی گەورە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم‌و دامەزراندنی دەوڵەت خراوەتە گەڕ، ئێمە دەپرسین: ئایا ئەو دەوڵەتەی ئەم هێزانە دەیانەوێ بنیاتبنێن ئەمە رەفتارو کارنامەی دەبێت؟ کە هەر لەئێستاوە دەیانەوێ بەپەنابردنە بەر چەک‌و هێز دەنگە ناڕازی‌و رەخنەگرەکان خەفەو بێدەنگ بکەن؟"

دەقی ڕاگەیەندراوەکە کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە:

هەڕەشەکردن لەرۆژنامەنوسان راگرن


دوێنێ سەرتیپ جەوهەر، رۆژنامەنوسی هاوکارمان لەلایەن هێزێکەوە بەناوی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە (کە نازانین بەئاگاداری ئەو بووە یان نا)، روبەڕوی هەڕەشەو هەوڵی رفاندن بوەتەوە، ئێمە بەهەمو شێوەیەک پەنا بردنە بەر ئەم جۆرە زەبروزەنگو هەڵسوکەوتە لەلایەن هەر کەسو لایەنێکەوە بەرامبەر بەرۆژنامنوسان ئەنجام بدرێت مەحکوم دەکەینو پێمانوایە دەچێتە خانەی تاوانو هێرش کردنە سەر ئازادییەکانو پێشێلکردنی مافو کەرامەتی مرۆڤەوە.

ئەوەی جێی نیگەرانی و توڕەیی ئێمەیە، ئەم جۆرە چاوسورکردنەوەو زەبروزەنگە بەرامبەر بەئازادیی رادەبڕین لەپایتەختی هەرێمی کوردستاندا، لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت کە هەڵمەتێکی گەورە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و دامەزراندنی دەوڵەت خراوەتە گەڕ، ئێمە دەپرسین: ئایا ئەو دەوڵەتەی ئەم هێزانە دەیانەوێ بنیاتبنێن ئەمە رەفتارو کارنامەی دەبێت؟ کە هەر لەئێستاوە دەیانەوێ بەپەنابردنە بەر چەک و هێز دەنگە ناڕازی و رەخنەگرەکان خەفە و بێدەنگ بکەن؟ 

٢٧ ساڵە بەشێوەیەکی نایاسایی لەم هەرێمەدا ئازادییەکان و کەرامەت و شکۆی مرۆڤ دەشکێنرێت، نوسەرو رۆژنامەنوسی بەهەڵوێست ئازار دەدرێت، ئەو هێزو گروپانەی کە چەک بەدەستن بەمەبەستی چاوترساندن دەنگی ئازاو ئازاد تیرۆر دەکەن، ئەم هەموو هەلسوکەوتە ناشیرینیانە هاوکات کە وێنەیەکی یەکجار نەخوازراویان پیشانی دەرەوە داوە، پشتیوانی رای گشتیشییان لەو دەنگە ئازادانە بەهێزتر کردووە کە رام نەکراونو نەکڕدراون.

لەم روداوەدا بێدەنگی سەندیکای رۆژنامەنوسان و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانیش بەرامبەر بەم کەیسەی سەرتیپ جەوهەرو هەلکوتانە سەر مالی و هەڕەشە لێکردنی، گومانی ئێمە بەرامبەر بەپیشەیی بونی ئەم دەزگایانە زیاتر دەکات.


ئێمە لەڕێگەی ئەم نوسینەوە پشتیوانی خۆمان بۆ سەرتیپ جەوهەرو پێویستی راگرتنی هەر جۆرە هەڕەشەو دەستگیرکردنو ئەشکەنجەدانێک بەرامبەر بەنوسەرو رۆژنامەنوسان رادەگەیەنینو پشتگیری خۆمان بۆ چەسپاندنی ئازادیی رادەبڕین لەهەرێمی کوردستاندا دەردەبڕین.


مەسعود عەبدولخالق

د. کامەران بەرواری

د. هاشم زێباری

د. شێرکۆ کرمانج

کەمال رەئوف

ئاسۆس هەردی

شوان محەمەد

سەردار محەمەد

نیاز عەبدوڵا

لەتیف فاتیع فەرەج

دڵشاد ئەنوەر




PM:10:52:23/06/2017