ژن و مێردێك له ماڵه‌كه‌ى
خۆیاندا له گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى له شارى سلێمانى به سه‌ربڕدراوى ئەمشەو دۆزراونه‌تەوە.
ماڵپەڕی دواڕۆژ لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە بلاویکردووەتەوە
"ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى شارى سلێمانى ژن و مێردێك له ماڵه‌كه‌ى
خۆیاندا به سه‌ربڕدراوى دۆزاونه‌ته‌وه و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه
ده‌ستى پێ كردووه و په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كراوه‌ته‌وه".
هەر لەو هەواڵەدا هاتووە "ئه‌و ژن و مێرده كوردن و خاوه‌نى
دوو منداڵن كه وه‌ك ده‌ركه‌وتووه له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌دا ئه‌و
منداڵانه له ماڵه‌كه‌یاندا نه‌بوون له‌ماڵێكدابوون كه له نهۆمی خواره‌وه‌ى هه‌مان
ئه‌و ماڵه‌یه كه تاوانه‌كه‌ى تێداكراوه".
ماڵپەڕەکە ئاشکراشی کردوە دواى ئه‌وه‌ى پۆلیسى سلێمانى له
روداوه‌كه ئاگاداركراوه‌ته‌وه بڕیاربووه ته‌رمه‌كان ببرێنه پزیشكى دادوه‌رى
سلێمانى بۆ لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى روداوه‌كه‌وه تیمه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى
تاوان ناچاربوون بچنه ناوماڵه‌كه و له‌وێ پشكنین بۆ قوربانییه‌كان بكه‌ن".
بڵاویشکراوەتەوە "پیاوه‌كه ناوى (و.م.خ) و پیشه‌ى
پێشمه‌رگه‌یه و ته‌مه‌نى 37 ساڵه، هاوسه‌ره‌كه‌شى ناوى (و.ش) ته‌مه‌نى 37 ساڵه
و ژنى ماڵه‌وه‌یه له خانوێكى سێ نهۆمیدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه نهۆمى یه‌كه‌مى
كرێچى تێدایه و له‌كاتى تاوانه‌كه‌دا منداڵه‌كان له ماڵى كرێچییه‌كه‌دابوون".