ئۆردوغان لەکاتی نوێژی جەژندا ٢٠ خولەک لە هۆش خۆی دەچێت

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی نوێژدا لە مزگەوتێکی ئیستانبوڵ بۆ ٢٠ خوولەک سەرۆکی تورکیا لە هۆشی خۆی چوو، پاش هەڵسانەوەی رایگەیاند " تەندروستیم باشە".

بەیانی ئەمرۆ رۆژنامەی حوریەت بڵاویکردەوە ئۆردوغان لە کاتی نوێژدا ئوردوغان لەمزگەوتی میعمار سینان، لە گەڕەکی ئاتا شەهیری، ٢٠ خوولەک لە هۆش خۆی دەچێت دوای ئەوەی چارەسەری پزیشکی بۆ دەکەن، چاک دەبێتەوە و مەراسیمەکە تەواو دەکات.  

دوای هۆش هاتنەوەی ئۆردوغان رایگەیاند" بەهۆی فشاری خوێنەوە و تێکچوونی رێژەی شەکر لە لەشیدا لە هۆش خۆی چووە".

ئۆروغان ٦٣ ساڵەو لە ٢٠٠٣ ەوەو بووە بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لە ٢٠١٤ دا  لەرێگای هەڵبژاردنی خەڵکەوە وەک یەکەم سەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرا. 



PM:04:18:25/06/2017