نهێنی پێكەنینەکەی تەنیا ئاسۆ و تەواو نەکردنی گۆرانییەکەی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ئاشکرا بوو

پاش ئەوەی شەوی هەینی هەریەکە لە بەشداربوان تانیا ئاسۆ و ئەشکان عەبدولڕەحمان نەیانتوانی بەهۆی پێکەنینەوە گۆرانیەکەیان بڵێن هۆکارەکەی ئاشکرا کرا.

تانیا ئاسۆ رایگەیاندووە ئەوان تێکستەکەیان بە باشی لەبەر نەبووە و لەسەر دەستیان نوسیویانە، ئەوەش بەو مانایە نایەت کە لەبیریان چوبێتەوە، بەڵام کاتێک سەری هەڵبڕیوە توشی دۆخێکی خراپ بووە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە دواتر تەنیا بەهۆی نەوتنی گۆرانییەکەوە دەستی کرد بە گریان و ئەشكانیش ڕایگەیاند ئەو بۆ ئەوە هاتووە فێربێت بەڵام ئەوەی زانیویەتی لەبیری چووەتەوە.



PM:06:30:25/06/2017