خۆشەویستەکەی ڕۆنالدۆ ناوبانگی فڕی

جۆرجینا ڕۆدریگێز خۆشەویستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە شاری مەدرید کارێکی نوێ وەردەگرێت لە بەشی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی جل و بەرگی فاشیۆن دا، لەهەمان کات دا خۆی لە بواری مۆدێل دا کار دەکات و کەسێکی بەناوبانگە لەو بوارەدا.

بەردەوام زیاتر بەناوبانگ دەبێت هەروەها کاری زیاتری دەست دەکەوێت بەتایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دا دەرکەوت، ئێستا وەکو خۆشەویستی کریستیانۆ ناسراوە و لەسەرجەم بۆنە گرنگەکان دا لەگەڵ ئەستێرە پورتوگالیەکە دەردەکەوێت.

شایەنی باسە جۆرجینا ڕۆدریگێز ی تەمەن۲۲ ساڵ پێشتر لە لقی کۆمپانیای گوجی ئیتاڵی لە مەدرید کاری کردووە و لەگەڵ ئەم کاره دا لە چەندین نمایشی جل و بەرگ دا دەرکەوتووە و وەکو نمایشکارێکی نوێ زۆر بەخێرایی ناوبانگی زیادی کردووە.


ئا: بڵند لهۆنی


PM:06:36:25/06/2017