حکومەتی ئەڵمانیا دراوێکی جیاوازی یۆرۆبە رێپێدانی بانکی ناوەندیی یەکێتی ئەوروپا چاپ دەکات کە زۆرێکی
سەرسامکردووە.
ئەو دراوە نوێیە کە بەهاکەی سفرە لەسەر ھەمان جۆر و قەبارەی لاپەڕە چاپدەکرێت، کە
دراوی یۆرۆی لەسەر چاپکراوە، ھەموو ئەو یاسایانەش دەیگرێتەوە کە دراوی ئاسایی یۆرۆ
دەگرێتەوە.
بانکی ناوەندیی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، بە نیازن 5 ھەزار دانە
وەک قۆناغی یەکەم لەو جۆرە دراوە چاپبکەن، نەک بە مەبەستی بازرگانی پێوەکردن،
چونکە ھیچ بەھایەکی دراویی نییە، بەڵکو وەک دراوێکی نمونەیی و ھەر دانەیەکیش بە
2.5 یۆرۆ دەفرۆشن.
ئەو جۆرە دراوە وێنەی "کەشتیی گۆرش فوکی دووەم"ی
لەسەر کە لە ساڵی 1856 دروستکراوە و وەک ھێمای دەریاوانیی ئەڵمانیا تەماشا کراوە.