هونەرمەندی کۆمیدی و ئەکتەری بەرنامەی بەزمی
بەزم، گۆڤار ئەنوەر بۆ یەکەمجار لە وێنەیەکدا لەگەڵ هاوسەرەکەی دەرکەوت و بووە
جێگەی سەرسامی هەودارانی لەبەر ئەوەی نە منداڵەکانی نە هاوسەرەکەی وەک خۆی قەڵەو
نین.
گۆڤار ئەنوەر، هونەرمەندی کۆمیدی، لە پێگەی
تایبەتی خۆی بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و کە لەگەڵ
چەند منداڵێکدان.
گۆڤار ئەنوەر یەكێكە لە هونەرمەندە
كۆمیدییەكانی هەولێر، ساڵی 1978 لە دایكبووە ساڵی 1993 دەستی بەكاری هونەری
كردووەو لە دەیان شانۆ و دراماو فیلمی سینەمایی كوردی كارەكتەری جۆراوجۆری
بەرجەستە كردووە.