میسی زۆر لە ئیدارەی بەرشەلۆنە نیگەرانە


رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە میسی زۆر لە ئیدارەی ئێستای یانەکەی نیگەرانە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ گرێبەستێکی گەورە واژۆ بکەن و لە هێنانی ڤیراتیش کشاونەتەوە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا هۆکاری سەرەکی میسی ئەوەیە لە هێنانی موسا دیمبلی و ڤیراتی کشاوەتەوەو یانەکە دەیەوێت بە یاریزانی خولی چینی ریزەکانی بەهێز بکات، کە ئیدارەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا هەوڵی هێنانی پاولینهۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی گوانزۆی چینی دەدات و ئامادەیە بڕی ٢٠ بۆ ٣٠ ملیۆن بەو یاریزانە بدات.



PM:12:32:26/06/2017