شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌كى باخانى شارى سلێمانى مێرد منداڵێكى ته‌مه‌ن 14 ساڵان بەفیشەک كۆتایی به ژیانى خۆى هێنا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجى فەرمی خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاندووه "شه‌وى ڕابردوو 25/6/2017 له نزیك قوتابخانه‌ى یه‌كێتى كچان له گه‌ڕه‌كى باخانى شارى سلێمانى مێرد منداڵێكى ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌ناوى (م.م.ر) به فیشه‌ك كۆتایی به ژیانى خۆى هێناوه".
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونیشی کردووەتەوە، پاش گه‌یشتنى هێزه‌كانى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه، ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى شارى سلێمانى كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، هه‌ر دوێنێ پاسه‌وانێكی تایبه‌تی مه‌لا به‌ختیار له سلێمانی كوژرا‌و رۆژی 24ى ئه‌م مانگه‌ش ژن و مێردێك له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به‌كوژراوی دۆزرانه‌وه.