لەپاڵ قەیرانی دارایی قەیرانێکی سەخت ڕوو لە هەولێر دەکات

سەرەڕای قەیرانی دارایی قەیرانێکی سەخت ڕوو لەهەولێر دەکات و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت.

سەرەڕای قەیرانی دارایی قەیرانی کەمی دەرمان لەھەولێر سەرھەڵدەدات، لەوبارەیەوە د.سامان بەرزنجی، بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی ھەولێر بە میدیاکانی یەکێتی وتوە "لەدوای قەیرانی داراییەوە قەیرانی کەمی دەرمان سەریھەڵداوە، کە کاریگەری کردۆتەسەر دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک فشاری خوێن و شەکرەو گورچیلە".

بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی ھەولێر، ئامەژە بەوەس دەکات قەیرانی دەرمان زیاتر لەھەولێر دەرکەوتوو، چونکە وەک ئەو دەڵێت "ئێستا زۆرترین ژمارەی ئاوارەی شارەکانی عیراق لەھەولێرە و نەخۆشخانە ھەیە زیاتر  90%ی نەخۆشەکانی ئاوارەن و ھاووڵاتی عەرەبن، لەکاتێکدا ئێستا عیراق 25% دەرمانی ھەولێر دابین دەکات".

بەوتەی د.سامان بەرزنجی ئەوەندە قەرزی کۆمپانیاکانی دەرمانیان لایە ئەوانیش ئێستا دەرمانیان بەقەرز پێنادەن.


PM:01:37:26/06/2017