بەهۆی دۆسیەی ژن‌و مێردە كوژراوەكەی سلێمانی 7 كەس دەستگیركراون

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی حەوت تۆمەتباری كوشتنی ژن و مێردەكەی سلێمانی راگەیاند.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانە سیانیان لەشاری هەولێر بە هاوكاری پۆلیس بوەو چواری تریان لەشاری سلێمانی دەستگیر كراون كە دوو برای ژنەكەو برایەكی مێردەكەی لەنێو دەستگیركراواندان.

وتیشی: ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر كراون دوورو نزیك ئاگادار روداوەكە هەن و هەوڵەكانمان چڕكردۆتەوە بۆئەوەی بكەری راستەقینەی تاوانەكە دەستگیر بكەین.

لەبارەی كوشتنی گەنجێكیش لە گەڕەكی وڵوبەی شاری سلێمانی، نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتی: ئەو گەنجە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كوژراوە.

زانیاریی زیاتر



PM:01:55:26/06/2017