لە مەرزی پەروێزخان لە رۆژهەڵاتی باشووری شاری کەلار دەست بە سەر زیاتر لە ٥٠ تانکەری بەنزینی کوالیتی خراپی کۆمپانیای قەیواندا گیرا.
د.غالب محه‌مه‌د عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتهیكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند" ئه‌مرۆ دەست بەسەر زیاتر له (٥٠) تەنكەر بەنزینی كوالیتی خراپ لەخاڵی سنوری پهروێزخاندا گیرا، كە هه‌مووی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆمپانیایی (قهیوانه)".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتهیكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی " وه‌زاره‌تی سامانهسروستیهکان بێ ئه‌وه‌ی بیر له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان پاریزگای سلێمانی بکات ده‌ستی کردووه به گۆڕینی رێنمای بۆ ئه‌وه‌ی داخلی کوردستان بکرێت وه‌ک به‌ڵێی ئه‌م وه‌زاره‌ته نوێنه‌ری کۆمپانیا بیت نه‌ک میله‌ت ، گۆڕینی رێنمای بۆ هاتنه‌ژوره‌وه‌ی به‌نزینی کوالیتی خراپ له لایه‌ن وه‌زاره‌ت، ده‌بێت وه‌زاره‌ت ئه‌ویش بزانێت که یه‌ک فویل په‌مپ یان یه‌ک ئۆتۆمبیل بهسوتێت ئه‌وان به‌رپرسی یه‌که‌من له به‌رده‌م هاوڵاتیان."
غالب محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شی خسته روو "دوای ئه‌وه له گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری خاڵه سنووری په‌رویزخان قسه‌م کرد به سوپاسه‌وه و جێی ده‌ست خۆشیه وه‌تی به هیچ شۆوهیهک نایه‌ڵین بێته‌ژووره‌وه و ده‌بێت وه‌زاره‌ت دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ کۆمپانیاکان بکات".
مانگی پێشووش لە سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەک تانکەری بەنزینی کوالیتی خراپ و مەترسیدارادا گیرا، بەبێ ئەوەی مامەڵەی یاسایی تەواوی لەگەڵ بکرێت گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.