ئەو بەرپرسەی فەتوای دەرکرد بۆ دەستدرێژیکردنە سەر کچە ئێزیدیەکان و کچانی تری مەسیحی و عێراقی، لەشەڕی موسڵدا دەستگیرکرا.
ماڵپەڕە عێراقییەکان بلآویان کردەوە، هێزە عێراقییەکانی "شاکر هدولە" بەڕێوەبەری ئیستخباراتی موسڵی داعشیان دەستگیرکرد. هدولە ئەو کەسەیە کە فەتوانی زەواجی نیکاحی دژی کچە ئێزیدیەکان و کچانی تری عێراق دەرکردو خۆشی بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە دەستدرێژی کردۆتە سەر چەندان کچی ئێزیدی.
لەم ڤیدیۆیەدا دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسەی داعش دەبینیت.