یانەی بەرشەلۆنە لەهێنانی دۆلۆفیۆ نزیکبۆتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند
کاتژمێڕی داهاتوو جارێکی تر بیگەڕێنێتەوە بۆ ریزەکانی.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە یانەی بەرشەلۆنە بە یانەی
ئێڤەرتۆنی راگەیاندووە بە بڕی ١٢ ملیۆن یۆرۆ دۆلۆفیۆ دەگەرێنینەوە بۆ یانەکە،
ئەمەش پاش ئەوەی پێشتر بەرشەلۆنە دۆلۆفیۆی بە ئێڤەرتۆن داو دواتریش ئێڤەرتۆن بە
خواستن بە یانەی ئەیسی میلای دا.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکە هێنانی ئەو یاریزانە ١٢ ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت و
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرەسمی هێنانی رابگەیەنرێت.