ئەمڕۆ بۆمبێک بە هێزەکانی پێشمەرگە لە
ڕۆژئاوای کەرکوک تەقیەوە و چوار پێشمەرگە بەهۆیەوە بریندار بوون و یەکێکیشیان
برینەکەی سەختە.
حاته‌م ئه‌حمه‌د،
فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 3ی لیوای دووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رۆژئاوای كه‌ركوك بە
ماڵپەڕی خەندانی وتوە، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه به ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانیاندا
له به‌رزاییه‌كانی عه‌له‌غێر چوار پێشمه‌رگه برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە
هێزه‌كانیان رێگایان هه‌ڵه‌كردووه چونكه به‌رده‌وام پێش ده‌رچونی هێزه‌كانمان
پشكنین بۆ رێگاكان ده‌كه‌ین و ئه‌و بۆمبهشی ته‌قیوه‌ته‌وه تازه دانراوه بۆ هێزه‌كانمان
له‌لایه‌ن داعشه‌وه".
فه‌رمانده‌ی
فه‌وجی 3ی لیوای دووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وتوشییەتی، برینی سیان له پێشمه‌رگه‌كان
سوكه‌و برینی ئه‌وی دیكه‌یان "كه‌مێك سه‌خته"، به‌ڵام ته‌ندروستییان جێگیره‌و
له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان.
به‌پێی ئاماره‌كانی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا زیاتر له هه‌زار و
700 پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.