سکۆتلەندا جیابوونەوەی لە بەریتانیا دوا دواخست

سکۆتلەندا بڕیاریدا کە ئەنجامدانی جیابوونەوەی وڵاتەکەی بۆ دوایی کۆتایی هاتنی پڕۆسەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوابخات.

نیکۆلا ستورجیون سەرۆک وەزیرانی سکۆتلەندا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە لەگەڵ ئەوەی بڕوای تەوایان بە جیابوونەوە لە بەریتانیا ھەیە و لەبڕیارەکەشیان پاشگەز نابنەوە، بەڵام پەلەش لەو کارە ناکەن، چونکە دەیانەوێت قۆناغ بەقۆناغ و لەرێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە ئەو بڕیارەیان بەئەنجام بگەیەنن و نایانەوێت ببێتە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی کێشە و ئاڵۆزی لەنێوان سکۆتلەنداو بەریتانیا.

وتووشییەتی لەئێستادا بەریتانیا سەرقاڵی گفتوگۆ و دانوستانەکانییەتی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بۆ چوونەدەرەوە لەو یەکێتییە و بەپێی زانیارییەکانیش پرۆسەی چوونە دەرەوەکە زیاتر دوو ساڵی پێویستە، لەبەرامبەریشدا وەک حکومەتی سکۆتلەندا بڕیاریانداوە جیابوونەوەیان لەبەریتانیا بۆ دوای چوونەدەرەوەی ئەو وڵاتە لەیەکێتی ئەوروپا دوابخەن.



PM:10:31:27/06/2017