پەیکەری ئەحمەدی خانی لە تورکیا ڕووخێنرا

ئوڵاش ئاکهان قەیومى نوێی حکومەتى تورکیا لە شارى بازیدى پارێزگاى ئاگرى بڕیاریدا پەیکەرى ئەحمەدی خانی شاعیر و نووسەرى کوردى سەدەى ١٧ى زایینى، بڕوخێنێت.

ئاژانسى هەواڵى میدیایى دیجلە لە هەواڵێکدا ئاشکرایکردووە، ئۆڵاش ئاکهان قەیومى دانراوى حکومەتى تورکیا لە شارى بازیدى پارێزگاى ئاگرى ڕۆژى ٢٥ى حوزەیرانى ٢٠١٧ بڕیاریدا پەیکەرى ئەحمەدى خانى لە پارکى ئەحمەدى خانى لە شارى بازید بڕوخێنن و لە دواى ئەوەش پەیکەرەکەى ڕووخێنرا.

بە گوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە ژمارەى ئەو پەیکەر و مۆنۆمێتانەى کورد لە باکوورى کوردستان کە تاوەکو ئێستا لەلایەن قەیومەکانى حومەتى تورکیاوە ڕووخێنراون گەیشتووەتە هەشت پەیکەر و مۆنۆمێنت.

ئه‌حمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم ناسراو بە ئەحمەدى خانى نووسەر و شاعیرى کورد لە ساڵى ١٦٥٠ لە شارى جۆلەمێرگى باکوورى کوردستان (ناوچەى بۆتان) لە دایکبووە و ساڵى ١٧٠٧ لە دۆغو بایەزیدى پارێزگاى ئاگرى کۆچى دوایى کردووە و هەر لەوێ نێژراوە و تاوەکو ئێستاش گڵکۆکەى لە بایەزید ماوە، ئەو بە داستانی بەناوبانگی مەم و زین دەناسرێتەوە کە لەلایەن ناوبراوەوە نوسراوە و لە ڕێگەیەوە بۆچوونی سیاسیی و کۆڵایەتی خۆی خستووەتە ڕوو.



PM:11:18:27/06/2017