بڕیارە ئەمشەو لە
یەکەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی کیشوەرەکان هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگالی
پاڵەوانی ئەوروپاو چیلی پاڵەوانی ئەمریکای باشوور لە یاریگای کازان ئەرینا لە جامی
کیشوەرەکانی روسیای ٢٠١٧ رووبەڕووی یەکببنەوە.
پۆرتوگال ئەرکی
زەحمەت دەبێت و سێ لە باشترین یاریزانەکانی یاری ناکات کە دیارترینیان پیپی و
ئەندرێ سێلڤایە.
یاریەکە لە
کاتژمێر ٩:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و براوەیان دەگاتە یاری
کۆتایی رووبەڕووی براوەی مەکسیک و
ئەڵمانیا دەبێتە کە ئەو دوو هەڵبژاردەیەش رۆژی پێنجشەممە لە دووەم یاری قۆناغی پێش
کۆتایی بە یەک دەگەن.