شێنێ عەزیز ئاکۆ یەکەم شاجوانی کوردستان، بۆ
یەکەمجار وێنەیەکی خۆی لە کاتی مەلەکردندا بڵاوکردەوە و بووە جێگەی سەرسامی
هەودارانی.
شێنێ کە لە ساڵی 2012وەک یەکەم شاجوانی
کوردستان هەڵبژێردرا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام
وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە جلی مەلەی لەبەردایە و سەرقاڵی مەلەکردنە.
شێنێ عەزیز ئاكۆ ساڵی 1993 لە شاری ڕانییە لەدایك بووە و لە تەمەنی
منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی كوردستانی جێهێشتووە و چۆتە ئەوروپا، ساڵی 2012 لە
مەراسیمێكدا وەك یەكەم شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرا.