بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ لەسەر رێگای دوكان - رانیە حەوت کەس گیانیان لەدەست دا

کاتژمێر 1:30ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لەسەر ڕێگای دوکان_ ڕانیە ڕوداوێکی ھاتوچۆ ڕوویدا كە بهو هۆیه‌وه‌ حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

 بەپێی زانیاریەکانی سپی ڕووداوەکە لەنزیك لۆفەی فریزڵێ لەسەر رێگای دوكان خەلەكان روویداوە كە  بەھۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تویوتا کرۆلا و ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگرەوە بووە، له‌ ئه‌نجام دا 7 کەس گیانیان لەدەستدا كە تا ئێستا نازانرێت قوربانییەكان ئەندامێكی خێزانێكن یان نا.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دوكانەوە بە سپی راگەیاند پاش رووداوەكە شۆفیری بارهەڵگرەكە دەستگیركراوە.

ڕۆداوەکانی هاتوچۆ ڕولەزیادبونە ‌و ڕۆژانە ژمارەیەك هاوڵاتی بەڕوداوی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن و یاخود برینداردەبن

ڕێگەی دوکان ..ڕانیە .. بەڕێگەی مەرگ ناسراوە، ڕۆژانە ڕوداوی هاتوچۆی لێ ڕودەدات. بەوتەی شۆفێرانی ئەو جادەیە پێویستە حکومەت بەزوترین کات ئەو دوسایدی نیوان دوکان ڕانیە تەواوبکات بۆئەوەی چیترهاوڵاتیان نەبنە قوربانی.

ئەمیرحسن..ڕانیە



PM:02:15:28/06/2017