دوای پشووی جەژن ئەم پارەیە لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت

بڕیارە پاش رۆژانی پشوی جەژنی رەمەزان، كۆكردنەوەی پارەی خۆڵ‌و خاشاك لە لایەن شارەوانی دەست پێبكات.

ڕزگار ئەحمەد لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندوە "بڕیاری وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لەماڵان ڕانەگیراوەو دوای پشوەكانی جەژن دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

وتیشی:"بۆ ئەو مەبەستە پلانمان داڕشتوە، لیژنەیەكمان دروستكردوە بۆ كۆكردنەوەی ئامار بەگوێرەی جۆری پیشەو سنورەكان، دواتر نوسراومان كردوە بۆ وەزارەتی شارەوانی بۆ پێدانی كارەكە بەكەرتی تایبەت، تاوەكو بتوانرێت لەڕێگەی میكانیزمێكی نوێوە پارەی خۆڵ و خاشاك وەربگیرێت".

ئەوەشی ڕونكردەوە، لەدوای پشوەكان وەزارەت وەڵامیان دەداتەوەو ئەوانیش بەگوێرەی پلانەكانی خۆیان دەستدەكەن بەجێبەجێكردنی بڕیارەكە.



PM:03:33:28/06/2017