په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئێزدی ده‌ڵێت چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش گۆشتی منداڵێكی یه‌ك ساڵانیان ده‌رخواردی دایكه‌كه‌ی داوه كه كوردی ئێزدی بوون.
ڤیان ده‌خیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کە ئێزدیەکی خەڵکی شنگالە له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێكسترا نیوزی میسری، باس له‌و كاره‌ساته ده‌كات كه به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی‌دا هاتووه و ده‌ڵێت "تا ئێستاش ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌ین، كه بۆچی داعشی دڕنده ئه‌و كاره‌ساته‌یان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هێنا".
ڤیان ده‌خیل باس له چیرۆكی ژنێكی رزگاربووی ده‌ستی داعش ده‌كات و ده‌ڵێت "ژنه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له ژوورێك به‌ندكرابوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی خواردن و ئاو و هیچ شتێكی بدرێتی، دواتر خواردنی بۆ هێنابوو، كه برنج و گۆشت بووه، دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه خواردوویه‌تی، پێیانگوتووه: ئه‌وه گۆشتی كوڕه یه‌ك ساڵانه‌كه‌ت بووه".
ڤیان ده‌خیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، تراژیدیای كوردانی ئێزدی کۆتایی نایه‌ت، هه‌روه‌ها باس له رووداوێكی دیكه ده‌كات، كه چه‌كدارانی داعش ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ به به‌رچاوی كه‌سوكاره‌كه‌ی و دواتریش به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژیكردنه گیانی له‌ده‌ستدا.