پێشمەرگەیەک لەهەولێر کوژرا



ئێوارەی ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک لە هەولێر کوژرا و بکوژەکەش دەستگیر نەکراوە.

ئەمڕۆ کاتژمێر چواری ئێوارە پێشمەرگەیەک لەلایەن دووبرایەوە لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات دەستڕێژی گولـلەی لێکراو کوژرا.

رێباز زێوەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە ھەولێر بە  ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە و دووبراکە دەستڕێژی گولـلەیان لە براکەی تریان کردووە کە دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

ڕێباز وتیشی "هاوڵاتییەکە ناوی ( ح.پ.م) بووە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٢ ە و پیشەی پێشمەرگەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە کاتێک تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی ناوچەکە چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە "تۆمەتبارەکان" شوێنەکەیان جێهێشتووە.

شەوی ڕابردووش وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای خەبات دوو کەس کوژراون.


PM:09:40:28/06/2017