ژن و كچی ئێرانی بۆ له‌شفرۆشی ده‌هێنرێنه‌ هه‌رێمی كوردستان

ژنان و کچانی ئێرانی بۆ کاری لەشفرۆشی بە قاچاخ دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی تر.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌نوێترین راپۆرتیدا، چه‌ندین زانیاری له‌سه‌ر به‌قاچاخبردنی ژنان و كچانی ئێران به‌مه‌به‌ستی كۆیله‌ی سێكسی و بۆ كاری له‌شفرۆشی له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه‌، كاری به‌قاچاخبردنی ژنان  و كچان بۆ له‌شفرۆشی له‌وڵاتی ئێران زیادیكردوه‌.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، به‌زۆری ئه‌و ژنانه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌فغانستان و ئێمارات و پاكستان و ئه‌وروپا و هه‌رێمی كوردستان ده‌برێن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، به‌زۆری كچانی ته‌مه‌ن 13 بۆ 17 ساڵان ده‌كرێنه‌ ئامانج و شاره‌كانی تاران و شیرازو ته‌بریزو ئه‌ستارا رێژه‌ی كچانی له‌شفرۆش و به‌قاچاخبردنیان زیادیكردوه‌.

له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، ئه‌و ژن و كچانه‌ به‌زۆره‌ ملێ ده‌برێنه‌ وڵاتانی ترو له‌یانه‌شه‌وانه‌ییه‌كان و چه‌ند شوێنێكی تردا كاریان پێده‌كرێت و ناچار به‌له‌شفرۆشی ده‌كرێن.

له‌و راپۆرته‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌و كچانه‌ كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن بۆ كاری له‌شفرۆشی، ده‌چنه‌ شاری سلێمانی و چه‌ند شارێكی تر.


PM:10:42:28/06/2017