ڤیدیۆ:پۆرتوگالی رۆناڵدۆ کرایە دەرەوە


لە جامی کیشوەرەکانی روسیای ٢٠١٧ هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوای دۆڕانی بە لێدانەکانی سزا لەسەر دەستی هەڵبژاردەی چیلی لە پاڵەوانێتیەکە کرایە دەرەوە.

هەردوو هەڵبژاردە دوای ١٢٠ خولەک یاریکردن سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵکردن و دواتر یاریەکە برایە بەر لێدانەکانی سزاو تێیدا پۆرتوگال سێ لێدانی سزای ئەنجامدا سەرجەمیانی لەدەستداو یاریەکەی بە چیلی ٣-٠ دۆڕاند.

چیلی لە یاری کۆتایی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یان مەکسیک دەبێتەوە.





AM:12:04:29/06/2017