عه‌بادی: ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ عێراق كۆتایی هات

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعش له‌عیراق كۆتایی پێهنراو چاره‌نوسی تیرۆرستانیش كوشتن و ده‌ستگیركردنه‌".

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند: كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مناره‌ی حه‌دبا و مزگه‌وتی نور له‌ موسڵ مانای كۆتایی هاتنی داعشه‌ له‌عیراق و تیرۆرستان له‌ عێراق ریشه‌كێش ده‌كه‌ین.

وتیشی: ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعش له‌عیراق كۆتایی پێهنراو تیرۆرستانیش چاره‌نوسیان كوشتن و ده‌ستگیر كردنه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: حكومه‌تی عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌رجه‌م تیرۆرستان له‌ عیراق له‌ناو ده‌بات و هه‌موو خاكه‌ داگیركراوه‌كان كه‌ له‌ژێر ده‌ستی داعشدان ئازاد ده‌كه‌ینه‌وه‌.



PM:05:54:29/06/2017