بە وێنە.. ماڵپەڕێکی ئێرانی وێنەی ئەبوبەکری بەغدادی بەکوژراوی بڵاودەکاتەوە

ماڵپەڕی تایبەت بە ئێستگەی ئێران (IRIB) وێنەیەکی خەلیفەی داعش ئەبوبەکری بەغدادی بە کوژراوی بڵاوکردەوە.

ئەو ماڵپەڕە فەرمییەی ئێران دوو وێنەی بەغدادی بە زیندووی و دوانی بەکوژراوی بڵاوکردۆتەوەو نووسیویەتی " بەغدادی مرد" و " کۆتایی خەونەکە دەستی پێکرد".

ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش، پێنج شەممە لە زاری بەرپرسێکی نزیک لە عەلی خامەنئەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڵاویکردەوە کە " بە دڵنیایەوە بە‌غدادی کوژراوە". 

عەلی شیرازی نوێنەرتی رابەر لە فەیلەقی قودس، دڵنیایی داوە بە ئاژانسە ئێرانییەکە کە بەغدادی کوژراوە، ئاژانسی رۆیتەرزیش هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە.

رۆژی ١٧ ی حوزەیران روسیا بڵاویکردەوە کە بەغدادی لەهێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر سوریا کوژراوە، بەڵام واشنتۆن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە زانیاری ئەوتۆی نییە پشتڕاستی ئەو هەواڵەی رووسیا بکاتەوە، هەروەها بەرپرسە عێراقییەکانیش گومانیان لەو زانیاریانە هەبوو.



AM:11:34:30/06/2017