پایتەختی داعش بەتەواوی لەلایەن شەڕڤانانەوە گەمارۆدرا

هێزەکانی سوریای دیموکرات، شاری رەقە پایتەختی داعشیان لە سوریا  بە تەواوی گەمارۆ دا.
 
میدیاکانی نزیک یەپەگە بڵاویان کردەوە "دوای ٢٣ ڕۆژ لە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی رەقە شاری رەقە، شارەکە لە هەرچوار لاوە گەمارۆی تەواوەتی درا".
 
ئەو ماڵپەڕانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "دوای ئەوەی هەردوو قۆڵی رۆژئاوا و باکور لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی رەقە گەیشتنەوە یەک، هەروەها پێشتریش هەردوو قۆڵی رۆژهەڵات و ڕۆژئاوا گەیشتبوونەوە یەک لە بەشی باشوری رەقە، هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیان شاری ڕەقە بخەنە گەمارۆیەکی تەواوەتی لە هەرچوار لاوە گەمارۆی بدەن".
 
روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤیش کە میدیایەکی سەربەخۆیەو ئۆفیسیان لە لەندەن هەیە، دوو رۆژ لەمەوبەر ئاشکرایان کرد کە ‌هێزەکانی سووریای دیموکرات، توانیویانە لە گشت لایەکەوە لە ٣٠% شاری رەقە رزگار بکەن. 



PM:12:10:30/06/2017