پیاوێكى سوورى به هاوكارى ژنى سێیه‌مى، ژنی
دووه‌می خۆى ده‌خنكێنێ و له چاڵێكدا ته‌رمه‌كه‌ى ده‌شارێته‌وه و دوای دوو ساڵ
ئاشکرا دەبێت.
ئەو پیاوەی ئەو کارەی کردووە
ڕایگەیاندووە" ئه‌و كاتانه زۆر له‌سه‌ر خۆم نه‌بووم و جۆره حهپێكى بێهۆشكهرم
ده‌خوارد، له‌و ماوه‌شدا ژنى دووه‌مم كه ناوى (نوورا) بوو، (یاسه‌مین)ى زۆر بێزار
ده‌كرد، بۆیه دوو ڕۆژ پێش ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه، پلانمان دانا بیكوژین".
وتوشییەتی كه خۆى و یاسه‌مین (ژنى سێیه‌م)ى
حه‌پى خه‌ویان كردووه‌ته ناو خواردنه‌وه‌یه‌كه‌وه و داویانه به (نوورا)، دواى
بێهۆشكهوتنى دواتر خنكاندوویانه.
برای ئەو پیاوە کە یارمەتی داون لە شاردنەوەی
تاوانەکەدا وتوویەتی كاتژمێر 5:00ى به‌ره‌به‌یان بوو، ته‌له‌فونى بۆم كرد و داواى
لێكردم بچم به‌هانایه‌وه، له‌وێ له تاوانه‌كه ئاگادارى كردمه‌وه".
ڕوونیشی کردووەتەوە كه ئه‌ركى ئه‌و ته‌نها
ئه‌وه بووه ته‌رمه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ براكه‌یدا داگرتووه و بردوویانه بۆ ئه‌و چاڵه‌ى
كه براكه‌ى ئاماده‌ى كردبوو بۆ شاردنه‌وه‌ى ته‌رمى ژنه خنكاوه‌كه.